لەبارەی بارانبارین بۆ سبەی پێشبینی نوێ ڕاگەیەندرا
(0) /
زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەراست سبەی ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ئیدارەی زاخۆ ئەبێت لەناوچە شاخاویەكاندا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت.
وتیشی: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا لەسنوری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و بارانی مامناوەند لەناوچە شاخاویەكاندا ئەبێت ھەندێك كات لەناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسكەش چالاكەبێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، خێرای با مامناوەند چالاك ئەبێت 15-25 كم/ك لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژھەڵاتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: