قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاوده‌كاته‌وه
(0) /
زایەڵە - له مانگی رابردودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێش‌و ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردوه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان حه‌وت هه‌زار و (135) سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره ته‌نها (675) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه كه به‌راورد به‌مانگی پێشوتر ژماره‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كه‌میكردوه.
ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه: له‌مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه (308) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن له‌كاتێكدا مانگی پێشوتر ژماره‌كه (405) شوێن بوه، ژماره‌ی داخستنه‌كان له‌مانگی رابردودا (62) شوێن بوه، كه‌به‌راورد به‌مانگی پێشوتر ژماره‌كه زیادی كردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه داخراوه‌كان پابه‌ند نه‌بون به ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و یاسایی.
ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، له مانگی رابردودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه پێنج شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپ و ماوه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (16) تۆن و (663) كیلۆگرامه و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، به‌ڵام له مانگی پێشوتردا بڕه‌كه‌ی (93) تۆن و (873) كیلۆگرام بوه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (60) ملیۆن دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
لای خۆشیه‌وه، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سوپاسی ته‌واوی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریی و هێزه ئه‌منییه‌كان و دانیشتوانی شاری سلێمانی كرد كه له‌پێناو پاراستنی چاكه و ته‌ندروستی گشتی هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی كاروچالاكی لیژنه‌كانن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له‌هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه‌پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن ده‌بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: