دکتۆر عەلی قەرەداغی بۆ شێخی ئەزهەر: بەرەو دەروازەی رەفح رابەرایەتیمان بکە نەگەڕێینەوە تا دەچینە ناو غەزە
(0) /
زایەڵە - دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان نامەیەک بۆ دکتۆر ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر دەنێرێت لە نامەکەدا داوا لە شێخی ئەزهەر دەکات بەرەو دەروازەی رەفح رابەرایەتییان بکات، نەگەڕێنەوە تا دەچنە ناو غەزە.
لەنامەكەدا دکتۆر عەلی قەرەداغی، نوسیویەتی :تكایە ڕابەرایەتیمان بكە بەرەو دەروازەی ڕەفەح، ناگەڕێینەوە هەتا نەچینە ناو غەززەوە و هەتا هاوبەشی كەسوكاری خۆڕاگرمان نەبین، هەتا ئەوكاتەی لەگەڵ خۆشماندا كاروانی هاوكارییەكان دەبەینە ناوەوە.
ئەوەشی نوسیوە :گومان لەوەدا نییە كە هەڵوێستی پ.د. أحمد الطیب (شێخی ئەزهەر)، زۆر ڕێزدارانەیە و سوپاسی دەكەین لەسەری، بەڵام بەتەنها ئیدانە كردن بەس نییە بۆ بەڕێزیان -كە لە پێگەیەكی گەورەدایە-، هەروەها لە وڵاتێكدایە كە جڵەوگیری دەروازەی ڕەفەح دەكات، بەڕێزیان فەزڵیان بەسەر سەرۆكەكەیانەوە هەیە، گومانم نییە گەر ئەو پێداگر بێت، سەرۆكەكەشی بەدەمیەوە دێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: