سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن  لەناوبران

(0) / / کردستان / زایەڵە تەقەمەنی کوردستان جەبار مستەفا


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەسەرپەرشتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و بە ئامادەبوونی هەریەک لە  قائیمقامی قەزای پێنجوێن و  موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە قەزای پێنجوێن تەقینەوەیەک  بۆ لە ناوبردنی سەدان  مین و تەقەمەنی ئەنجامدرا.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی   بڕی٥٦٤ مین و پارچەتەقەمەنی جۆراوجۆری لە پڕۆسەیەکی تەقاندنەوەی سەرکەوتووانە لەناوبرد.

پاشان سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا و تیایدا زانیاری لەبارەی مین و پاشماوەی جەنگی لەو سنورە دا خستەڕوو ڕایگەیاند " کە قەزای پێنجوێن لەهەرێمی کوردستان بەیەکێک لە ناوچە پیسبووەکان بەمین وتەقەمەنی دادەندرێت بەهۆی بوونی شەڕی گەرمی نێوان عێراق - ئێران، بۆیە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە بەردەوام لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینانەدایە، ڕووبەری پیسبووش لەو قەزایە ئەوەندە زۆرە تیمەکانی مینلابەری  ڕۆژانە بەبەردەوامی سەرەڕای گرفتی هۆیەکانی گواستنەوە و بوونی قەیرانی دارایی هەرێم هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ لەناوبردنی سەرجەم مین و تەقەمەنیەکان ، ئەوەی ئەمڕۆش بەرهەمی تیمەکانی مینلابەرییە کە هەرمینێک بۆخۆی مەترسیەک بووە لەسەرگیان و ژیانی هاوڵاتیانی و ژینگەی سنورەکە.

جێگەی ئاماژەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە (٢٠٦٫٢٨٣٫٥٨٤)مەتردووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە لەو ڕووبەرە (١٠٠٫٨٤٤٫٢١٧)مەتر دووجا پاککراوەتەوە، (٥٫٢٢٥)گیان لەدەستان بەو هۆیەوە تۆمارکراوە.

تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی  کاروباری مین ڕۆژانە بەردەوام لە کاردان بۆ پاککردنەوەی خاکی پیسبوو بەمین و تەقەمەنی.

کامەران کەریم