گەشتێک لە زەردی حەمەوە بۆ گۆبان لە لایەن گرووپی هەردەوانی گەرمیانەوە
(0) /
زایەڵە ـــ کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان گەشتێکی ڕێکخست لە گوندی زەردی حەمەوە بۆ گوندی گۆبان.
ڕاگەیاندنی گرووپی گەرمیان: خاڵی دەسپێک گوندە جوانەکەی زەردی حەمە بوو،دوای ئەنجامدانی وەرزشێکی کورت وەک خۆگەرم کردن لە سەعات 7.30ی بەیانی دەستمان بە پیادەڕەوی کرد لە کەشێکی پاییزەدا سەرکەوتین بۆبەرزاییەکانی قەمتەرە و قەمتەرەی زێڕین وەلەویوە بۆ دێی حاجی قازی و لەوێشەوە بۆ پشت هەردوو میلانەکە و گۆمەزرد و کانی چایلە و دابەزین بەرەو گۆبان.
لە ڕێدا لامان دایە لای کێڵگەکەی کاک ساڵح بۆ پشوودان و نان خواردن،شایانی باسە بنەماڵەی کاک ساڵح خزمەتێکی باشیان کردین سوپاسیان دەکەین.
سوپاس بۆ خوا دوای بڕینی نزیکەی20km بەشداربووان کە ژمارەمان 10کەس بوو بەسەلامەتی گەیشتینە خاڵی کۆتا.
ڕاگـەیانـدنــی
کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان
تێبينيێك بنێرە: