ماندگار فەرزامی زۆر نزیکە لە تێنیسی گرەند ئسلمی ئوسترالیا

(0) / / زنان / زایەڵە وەرزش خانمان ژنان ماندگار فەرزامی تێنیس


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە تێنیسۆری گەنجی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنسی کێنیا پێنج عینوانی جێگری قارەمانی بەدەستهێنا و هیوادارە بە یاریکردنێکی باشەوە لە پێشبڕکێیەکانی هێنددا، بگاتە گرەندئسلمی ئوسترالیا.

خاتوو ماندگاری فەرزامی لە درێژەی 3 حەوتە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنیسی کێنیا پێنج عینوانی جێنشینی پاڵەوانی بەدەستهێنا.

ئەو خانمە وەرزشوانە بە بەژداربوون لە پێشبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی هێنددا دەرفەتی ئەوەی هەیە تا ڕەدەی 120 و 130 جیهان ئاستی بەرز بێتەوە و بتوانێت بەشداری گرەند ئسلمی ئوسترالیا بکات.

پێشبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی هێند ئەمڕۆ دوشەممە دەست پێدەکات و لە ئاستێکی زۆر دژواردا بەڕێوەدەچێت، بەڵام فەرزامی رۆر هیوادارە پلەی قارەمانی بەدست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی