روونکردنەوە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدرێت
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند هیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانی رووینەداوە و ئەوەی کە هەیە تەنها مەشق و راهێنانی تیمەکانیانە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند: هیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بوونی نەبووە، تەنها ئەمڕۆ تیمەکانمان لەناو فڕۆکەخانە مەشق و راهێنانی ئاسایی خۆیان ئەنجامدەدەن.
لای خۆیەوە هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاد: مەشق و راهێنانەکان بۆ ئەوەن هەر کات رووداوێکی راستەقینەی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانە رووبدەن، بتوانین با باشترین شێوە کۆنتڕۆڵی بکەین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: