زایەڵە - باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کرایە ئامانج.
شەفەق نیووز بڵاوی کردەوە؛ بۆ یەکەمجار لە دەستپێکی بە ئامانجگرتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە زیاتر لە ١٠ مووشەک کرایە ئامانج و تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە رانەگەیاندووە.
بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد بیستراوە و لە ناو باڵەخانەکەدا ئاگادارکەرەوە چالاککراوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا (٧٨) جار هێرشكراوهته سهر بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا له عێراق و سووریا و ههرێمی كوردستان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: