دیداری نێوان محەمەد حاجی مەحمود و جێگری سەرکونسوڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران ئەمریکا محەمەد حاجی مەحمود


Dec 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرکونسوڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

محەمەد حاجی مەحمود  سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان پێش نیوەڕۆی پێنج شەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣  لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور پێشوازی کرد لە د. حەسەن سوبحانی جێگری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی.

‌‎لەو دیدارەدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کوردستان و عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکەو بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.