1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / زنان / زایەڵە ژن سلێمانی کوردستان


Dec 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى ژن بە ناونیشانی (ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا) لەلایەن زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی جیهان-سلێمانی، لەلایەن كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان، لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. بڕیارە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

کۆنفرانسەکە رۆژی ‎پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٧  بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆكی زانكۆكان و بەشێك لە نوێنەری كۆنسوڵخانەكان بەڕێوەچوو.

ئەم كۆنفرانسە هەوڵێکە بۆ بە ئەکادیمیکردنی پرسی ژن و بەدیارخستنی ڕۆڵی ڕەسەنی ژنانی کورد.

د. كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لێژنەی زانستی زانكۆی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەوەكرد: پرسی ژن، پرسێكی گرنگە لە كۆمەڵگەكانی جیهاندا و بە تایبەتی لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا، پێویستە ئەم پرسە بە ئەكادیمی بكرێت.

وتیشی: ئەم هەوڵەی ئێمە، هەوڵێكە بۆ بە ئەكادیمی بوونی پرسی ژن لە كوردستاندا.

‎هەر لە کۆنفرانسەکەدا د.ئومێد رەفیق، سەرۆكی زانكۆی جیهان - سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: ئەم كۆنفرانسە دەبێتە دەروازیەكی گرنگ بۆ بەشداری پێكردنی توێژەرانی خۆمان و ڕۆڵی ژن و پێگەی ژن لە كۆمەڵگەی كوردیدا، هەوڵدەدەین و پلانیشمان ئەوەیە كۆنفرانسەکە بکەین بە نەریتێكی ساڵانە.