بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بارانبارین کوردستان کەشوهەوا


Dec 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە و هەندێك كات لێزمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست زایەڵەی  كەوتووە و تێیدا هاتووە:  ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبن لە  تۆماركراوەكانی دوێنێ. 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:  سبەی شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە و هەندێك كات لێزمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك كە پێشبینیدەكرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت و لە كاتەكانی درەنگانی شەودا كۆتایی بەم شەپۆڵە دێت و كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە نزیكەی 2 تـا 4 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15  پلەی سیلیزی
كەركووك   : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 17 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 15  پلەی سیلیزی

 

کامەران کەریم