لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە روودانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران پێکهێنرا
(0) /
زایەڵە - لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم لە روودانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکهێنرا.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی سۆران پێکهێنرا.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکە راسپێردران کە بە زووترین کات دەستبەکاربن و لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکارەکانی رووداوەکە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە و، لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکەن.
شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: