سبەینێ یان دوو سبەی ٧٠٠ ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر ھەژماری بانكی ھەرێم
(0) /
زایەڵە - سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ سبەینێ یان دوو سبەی ٧٠٠ ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر ھەژماری بانكی ھەرێم.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند: وەك نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێكارەكانیان تەواو كردووە سەبارەت بە ناردنی ٧٠٠ ملیارەكە و بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەش ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانكی ھەرێم.
هەر لەو بارەیەوە، ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: رێكارە ھونەرییەكان تەواو بوون، لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەكە دەگاتە ھەرێم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: