وادەكەی ئاشكراكرا؛ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم حاجی کوردستان


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە: به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و راگه‌یاندنیان.

راشیگەیاند: له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستادا له‌ دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024.

ئاماژە بەوەشدەکات: له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

کامەران کەریم