خوڵی هاڤانا بیر لە بردنەوەی پێنجمین نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیک دەکاتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاڵەوانی فەرەنگی کاری کۆبا بەداوی بەدەستهێنانی پێنجمین نیشانی ئاڵتوونی خۆی لە دەیەکانی پێنجمی ژیانی خۆیدایە.

میخائیل لوپز وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین پاڵەوانانی جیهان دێتە ئەژمار کە تا وەک ئێستا 4 نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیک و 5 نیشانی ئاڵتوونی پاڵەوانی جیهانی بردۆتەوە.
گەڕانەوەی خوڵی هاڤانا بۆ زۆران، وەکوو زەنگی مەترسیدارە بۆ فەرەنگی کارەکانی ئێران و تورکیاش.

خاوەنی 5 نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیک و 5 نیشانی زێڕ و 3 نیشانی زێوی جیهانی بڕیاری داوە لە ساڵی نوێ زاینیەوە دیسان ڕاهێنانەکانی خۆی دەستپێبکات، ناوبراو ئاماژەی داوە پاش مەرگی باوکی هیچ ڕاهێنانێکی ئەنجام نەداوە. بەڵام بەهۆی چاوەڕوانی خزم و کەسە نزیکەکانیەە بڕیاری داوە بەژداری ئۆڵۆمپیک بکات و پێنجمین نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیکی خۆی بباتەوە.

کەژاڵ حەمیدی