پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک زانکۆی گەرمیان بریندارێکی لێدەکەوێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان فۆرد مینی پاس


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە  نزیک زانکۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد و مینی پاسێک پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری مینی پاسەکە برینداربوو.

ڕونیشکردۆتەوە: ڕوداوەکە بەشێوەیەک بوە، مینی پاسەکە بەئاراستەی گەڕەکی ئاوارەکان ڕۆیشتووە ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد بەپێچەوانەوە لەنزیک فلکەی زانکۆی گەرمیان پێکیانداداوە، شۆفێر مینی پاسەکە لەدایک بووی (١٩٩٥)ە، برینداربوو، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

کامەران کەریم