وەزیری خوێندنی باڵا: دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە
(0) /
زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند: دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە، ئەوەی کە هەیە پەیوەندی بە کێشەی نەمانی پارە و سیولەوە هەیە.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە 18 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانمان بۆ هاتووە و ئێمە گشتاندنمان بۆ کردووە بۆ سەرجەم زانکۆکان، هەموو زانکۆکان لیستەکانیان بۆ گەنجینەکان ناردووە، ئەگەر کێشەیەک هەبێت کێشەی نەبوونی پارە و سیولەیە کە ئەوە لە تایبەتمەندی ئێمەوە نییە.
سەبارەت بە راگرتنی دەوام لە زانکۆی سلێمانی لە ماوەی رابردوودا، د. ئارام ئاشکرایکرد، لە چێوەی ئەو رۆژمێرەی کە پێشتر دانراوە دەرنەچووە و هیچ کێشەیەکمان نییە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: