ڕاگه‌یه‌ندراوێك له نوسینگه‌ی سودانییه‌وه دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم
(0) /
زایەڵە - كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د و محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی پێهات. نوسینگه‌ی سودانی ڕاگه‌یندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە هەر یەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەنابی وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم كردووە.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، لە دانیشتنەكەدا، بەشێوەیەكی گشتی دۆخی هەرێم و بە تایبەت مەلەفی تەناهی و دارایی و ئابووری باسیان لێوەكراوە.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه،ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كراوە لە مانگی شوباتی ساڵی ئایندە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: