1 / 19
2 / 19
3 / 19
4 / 19
5 / 19
6 / 19
7 / 19
8 / 19
9 / 19
10 / 19
11 / 19
12 / 19
13 / 19
14 / 19
15 / 19
16 / 19
17 / 19
18 / 19
19 / 19

(0) / / فرهنگی / زایەڵە جینۆساید ئەدەب هونەر ڕۆشنبیری


Dec 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به‌ توێژه‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌ كرد.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمی كۆتایهاتنی كۆنفرانسی "جینۆساید ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا" خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به‌ توێژه‌رانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه‌ كرد.

كۆنفرانسی "جینۆساید ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا"، دوێنێ له‌ هۆتێل هایكرێس له‌ شاری سلێمانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا نزیكه‌ی بیست توێژه‌ری بواره جیاجیاكان، به‌شداریان كردبوو. سه‌رجه‌م توێژینه‌وه پێشكه‌ش كراوه‌كان، له‌ دوو توێی كتێبێكدا چاپ و بڵاوكرانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوو پانێلی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوون و دوێنێش سێ پانێل پێشكه‌ش كرابوون.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌یان ئه‌كادیمی و نووسه‌ر و ئه‌دیب و كه‌سایه‌تی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و چالاكانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاییباران به‌شدار بوون.

له‌ كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و به‌شداربوونی پێشكه‌ش به‌ هه‌ریه‌ك له‌ توێژه‌رانی به‌شدار و پانێلیسته‌كان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

كۆنفرانسی جینۆساید ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، كۆنفرانسێكی زانستیی بوو، كه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ڕێكیخستبوو.

کامەران کەریم