بێستون سابوراوایی بۆزایەڵە باسی گرنگیدان بەکەرکوک دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کەرکوک دڵی کوردستان بێستون سابوراوایی یەکێتی کەمال کەرکوکی


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د بێستون سابوراوایی مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند:گرنگیدان بە کەرکوک و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی شوناسە کوردستانیەکەی تەنها ئەرکێکی حیزبیانەی  کوردپەرەر نیە و بەس، بەڵکو ئیلتیزامێکی ئەخلاقی کوردستانیانەیە و ئەرکێکی شەرافەتمەندانەیە لە  ئەستۆی هەموو هاوڵاتیانی کوردستاندایە بە کورد و عەرەب و تورکمان و کلدۆئاشوریشەوە.. هەر حیزبێک، یان هەر کەسێک کەمتەرخەمی بکات لەو ئەرکەیدا بەر نەفرەتی ڕوحی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوانی کوردستان  دەکەوێت.

وتیشی: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە ئەو ئەرکە ئەخلاقیەی لە ئەستۆی خۆی گرێداوە و هەزاران شەهیدیشی لەو پێناوەدا بەخشیوە .. بەڵام ئێستا خەباتی چەسپاندنی شوناس لە سندوقەکانی دەنگداندا خۆی دەبینێتەوە،  بۆیە گوناهمان دەگات لە خۆڕایی دەنگەکانمان پەرتەوازە بکەین بەملاولادا بۆ  پاڵێوراوانی حیزبەکانی تری غەیری  یەکێتی.

کامەران کەریم