بڕیار لەسەر مووچەی 14 وەزارەت و دەستە درا

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە دەستە وەزارەت


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی خشتەی پشووەكان، ڕۆژی دووشەمی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان پشووە، زۆر لە فەرمانبەران لەو ڕۆژەدا مووچەیان هەیە و پرسیاریان هەبوو كە ئایا دابەشكردنی مووچە لەو ڕۆژە بەردەوام دەبێت یان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی كانوونی یەكەم، لەو بانكەی مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت بۆ ڕۆژی دووشەم كردوویەتی، ئەوە زانراوە كە لە ڕۆژی دووشەم دەوامكردنیان بەردەوام دەبێت.

یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەو بانكانە ووتی، بەپێی فەرمانێك ئاگادار كراوینەتەوە، پێویستە ڕۆژی دووشەم دەوامی ئاسایی خۆمان بكەین، مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش بكەین كە لە خشتەی مووچەدا هاتووە.

بەپێی خشتەكە ڕۆژی دووشەمی داهاتوو كە دەكاتە 18ـی كانوونی یەكەم، مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەكرێت.

کامەران کەریم