بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە چەمچەماڵ پۆلیس بكوژ


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  پۆلیسی  پارێزگای سلێمانی  ڕایگەیاند، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم