مەنچێستێر خراپترین تیپی مێژووی بەریتانیا لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مەنچێستێر بەریتانیا ئەورووپا


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو ڕیکوردی نەرێنی مەنچێستێر یونایتێد لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا تۆمارکرا و ڕاگەیندرا.

ڕۆژڕەشی تیپی مەنچێستێر یونایتێد بەردەوام درێژەی هەیە، مەنچێستێر شەوی ڕابردوو لە حەوتەی کوتایی قۆناخی کۆڕی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا بەرانبەر بە تیپی بایرن مونیخ بە ئاکامی 1 بەر 0 تووشی شکست بوو و سەڕای ئەوەی لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا وەلاوەنرا بەڵکوو بە 4 سەرپشکەوە وەکوو خوارووترین تیپی جەدوەلی ریزبەندی ناسێندرا و ئیزنی ئامادەبوون بۆ لێگی ئەورووپاشی وەرنەگرت.

هەروەها مەنچێستێر وەکوو یەکەمین تیپێک ناسێندرا کە بۆ دووجار لە قۆناخی کۆڕی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا لە خوارترین بەشی جەدوەلی ریزبەندیدا جێگیر دەبێت. پێشترین لە ساڵەکانی 2005 ـــ 2006 کەمترین سەرپشکیان بەدەستهێنابوو و ئیزنی بەشداری لیگی ئەورووپایان پێنەدرابوو.

کەژاڵ حەمیدی