12 پۆلیسی ئێران لە هێرشێکی تیرۆریستی گیانیان بەخت کرد
(0) /
زایەڵە - لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلووچستاندا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 12 پۆلیس گیانیان بەخت کرد.
عەلیرەزا مەرحەمەتی، جێگری پارێزگاری سیستان و بەلووچستان بۆ کاروباری ئەمنی ئەمڕۆ هەینی، 15-12-2023، بە میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیسی راسک و بە هۆیەوە 12 کەس لە هێزەکانی پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلووچستانیش لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "نیوەشەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستەکانەوە بەشێوەیەکی ناجوامێرانە هێرشکراوەتەوە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیس لە قەزای راسک."
بەگوێرەی میدیای ئێران، گرووپی جەیشولعەدل کە بە گرووپی جەیشولزوڵم ناودەبراوە بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
تێبينيێك بنێرە: