شەپۆلێكی بارانبارینی زستانە هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - شەپۆلێكی بارانبارینی زستانە هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: رۆژانی ھەینی و شەمەی داھاتوو 22 و 23 شەپۆلێكی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەكانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەكی لاواز و رۆژی شەمە كاریگەری زیاد دەكات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاویەكان و لەناوچە نزمەكان و سەنتەری پارێزگاكان بارانی پچر پچر و مامناوەند ئەبێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەناوچە شاخاویە بەرزەكانیش بەفر بارین ئەبیت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: