ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان رادەگەیەندرێت
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عیماد جەمیل بە ئاژانسە عێراقیەکانی راگەیاند: بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێر لەدوایی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت، بۆیە کۆمیسیۆن ئەنجامە سەبەراییەکان سبەی سێشەممە ڕادەگەیەنێت،
دەشڵێت: ئەو راگەیاندنە بەراییە ئەنجامی وێستگە ئەلیکترۆنییەکانی بەستراو بە سێرڤەرەکانەوە دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک وێستگە دووچاری تێکچوونی تەکنیکی بوون.
ئاماژەی بەوە کرد:کۆمسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت.
راشیگەیاند: کارەکانی ژماردنەوەی دهنگهكان ورد دەبێت دوای ئەوەی شریتە ئەلیکترۆنییەکان لە ئامێرەکانی دەنگدان دەردەچن.
ئهوهشی خستهروو: سبەی ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێت، ئەنجامە کۆتاییەکانیش دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو وێستگانە ڕادەگەیەنرێت کە گلەیی وسكاڵا لهسهری تۆماركراوه، یاخود ئەوانەی کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە.
جەختیشی لەوە کردەوە: دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ژماردنهوه، ئەنجامە کۆتاییەکان دەستبەجێ ڕادەگەیەندرێن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: