سۆپەر لیگی بەریتانیا بەر شۆکی گەورە کەوت/کەپیتانی تیپی لوتون بەر جەڵتەی دڵ کەوتووە
(0) /
زایەڵە ـــ یاری نێوان دوو تیپی بورنموس و لوتون تاون لە درێژەی یارییەکانی سۆپەر لیگی بەریتانیا بە هۆی جەڵتەلێدانی دڵی کەپیتانی تیپی لوتون کۆتایی پێهات و تەواو نەکرا.
یاری بورنموس و لوتون تاون لە حەوتەی حەوتمی سۆپەر لیگی بەریتانیا بە هۆی جەڵتەلێدانی دڵی "تام لاکیر" کەپیتانی تیپی لوتون تاون لە درێژەی یارییەکەدا، تەواو نەکرا و کۆتایی پێهات.
تا خولەکی 60 یارییەکە بە ئاکامی بەرانبەر واتا 1بەر 1 درێژەی هەبوو بەڵام لەپڕا لاکیر لەسەر عەرز کەوت و یارییەکە ڕاوەستا.
ماڵپەڕی بی بی سی چەن خولەک پاش ئەو ڕووداوە هەواڵی داوە دۆخی تەندرووستی ئەو یاریزانە باشە و توانیویەتی وڵامی پزیشکان باتەوە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: