پەرلەمانی ئێران پشتگیریی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە ناوخۆ دەکات

(0) / زایەڵە ئێران ڤاکسینی کۆڕۆنا


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارانی ئێرانی پشتگیریی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە ناوخۆی وڵات ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی کەریمی نوێنەری مەجیلسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌می 2021) بەیاننامەی زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتاری لە پشتگیریی هەوڵەکان بۆ بەرهەمهێنان ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناخۆی وڵات ڕاگەیاند.
ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە لایەن ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام خومەینی (رە) و چەند دامەزراوەیێکی زانستی هاوپێوەند بەرهەم ئەهێنرێت.
شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردووش سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگەنادات کۆمپانیا بیانییەکانی تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینەکەیان لەسەر هاووڵاتیانی ئێران تاقی بکەنەوە.  
حەسەن رۆحانی، ڕاشیگەیاند: وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوای کۆمپانیایەکی بیانی رەتکردووەتەوە بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لە ئێران.  
ئاماژەی بەوەش دا "بە دەستخستنی ڤاکسین کاری لەپێشینەمانە.

کۆتایی/.