یەکێتی: بەپێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی خۆمانە
(0) /
زایەڵە - لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت، بەپێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی خۆمانە.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: رێژەی دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی ٪90 زیادی کردووە.
وتیشی: لە دەنگی کوردەکان، یەکێتی نیوە زیاتری دەنگەکانی سنووری کەرکوکی بەدەستهێناوە، بۆیە پۆستی پارێزگار مافی خۆمانە وەک یەکێتی.
باسی لەوەشکرد: هەرچەندە بەهۆی پەرتەوازەیمان دەنگی کورد زۆر فەوتا، بەڵام ئێستاش دەتوانین یەکڕیزی دروستبکەین.
باسی لەوەشکرد: وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی کاری پێکەوەیین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: