هەڵمەتی چاندنی ١٠٠  نمامی دارە بەڕوو لەلایەن گروپی شاخەوانی پاشای گەورە-ڕواندز

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی پاشای گەورە-ڕواندز وەرزش چاندنی نەمام


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گروپی شاخەوانی پاشای گەورە-ڕواندز سەرەڕای شاخەوانی هەڵمەتی چاندنی ۱۰۰ نمامی دارە بەڕووی داوە

 گرووپی شاخەوانی پاشای گەورە لە ڕەواندز سەرەڕای کاری شاخەوانی لەدرێژەی کار و چالاکی خوێدا هەڵمەتی چاندنی 100 دارە بەڕوویشی داوە.

بەشی ڕاگەیاندنی پاشای گەورە: کاری سەرەکی گروپەکەمان وەک هەمیشە پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستانە 
  هەستاین بەئەنجامدانی شاخەوانی و  چاندنی ۱۰۰دانە بەڕوو لە سنوری قەزای ڕواندز گوندی فەقیان بێرمه، کە بەداخە ژمارەیەکی یەکجار  زۆر دار بەڕوو  بڕدروانەتەوە ژینگەی ئەوێ وێران بووە،ئێمەش هەر لەشوێنی ئەو دارانەی کەبڕدراون  بەڕوەکانمان ناشتن، بەئومێدی ئەوەی بەڕوو چاندن ببێتە نەریتێکی کوردەواری بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان.