لە شارەزوور هاووڵاتیەك دەستگیر کرا
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد: لە درێژەی کاروچالاکیەکانیاندا مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە هاوبەشی بنکەی زەڕایەن دوای دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی ( سێتەڵان) هاووڵاتیەك بەدیدەکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری سروشتی بوو ، لەئەنجامی گەیشتنی مەفرەزەکە توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، هەروەها دەستیانگرت بەسەر ( ١١ ) لق داری بڕاوە لەجۆری بەڕوو .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: