دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە بەغداد دەستیپێكرد
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12، لە هەمانکاتدا، هێشتا چارەنووسی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیارنییە.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دەستیان بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران کرد.
جێی باسە ئەمەش لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانی هەرێم نەک موچەی مانگی 12ـیان وەرنەگرتووە، بەڵکو تائەم ساتەش چارەنووسی موچەی مانگی 10 و 11ـشیان نادیارە و حکومەتی کاربەڕێکەریش تائێستا نەیتوانیوە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم پرسە بدۆزێتەوە.
پێشتر چەندید جار حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم بەلێنیدابوو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات بەڵام بەلێنەكەی خۆی نەبردەسەر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: