سروە محەمەد : یەکێتی وەک  هێزێکی سیاسی جارێکیتر سەنگ و قورسایی خۆی سەلماندەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سرە محەمەد کەرکوک هەڵبژاردن


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:بەبۆنەی سەرکەوتن و کۆتایی هاتنی  پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی گەلی کورد و  دایکی شەهیدان و کەسوکاری سەرجەم قوربانییانی نیشتیمانەکەم دەکەم ،دەستی ماندووی هەموو ئەو دەنگدەرانە ئەگوشم  کە توانییان بەدەنگەکانیان بەشداربن لەم پرۆسە ئازاد و چارەنووس سازەدا.

وتیشی:   ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی کورد هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگ بوو  ، چونکە کوردی ناوچە کوردستانییەکانی  دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەخۆیان و ماڵ و حاڵیانەوە کەوتبوونە ژێرهەڕەشەی داگیرکردن و سڕینەوەو تەعریبکردن.هەربۆیە یەکێتی و یەکێتییەکان  زووتر لە هەر هێزێکی سیاسی هەستیان بە مەترسییەکانی ئەم قۆناغە کرد  و جەنابی کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد و تەواوی هەڤاڵانی یەکێتی لەلوتکەی بەڕێوەبردنی حزبەکەمانەوە تا ئەندامێکی ئاسایی شێلگیرانە ڕۆڵیان گێڕا بۆ ڕاستکردنەوەی ئەودۆخە نەخوازراوەی بەسەر ئەو ناوچانەدا سەپێنرابوو .

ئەوەشی خستەڕوو:   لیستەکانی یەکێتی لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەی هەڵبژاردنیان تێدا بەڕێوەچوو ، سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێنا و هەوڵی هەریەکێک لە هەڤاڵان بەزایە نەچوو  ، ئەمە سەرباری ئەوەی یەکێتی وەک  هێزێکی سیاسی سەنگ و قورسایی خۆی لەو ناوچانە سەلماندەوەو بەنەیارانی گەلی کوردی ووت

هەتا یەکێتی مابێت هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بەشێوەیەکی دژبەر مامەڵە لەگەڵ   هاووڵاتیانی کورد بکات .

هێمای بەوەشکرد:جارێکیتر ئەم سەرکەوتنە گەورەیە پیرۆزبێت لە هەموو گەلی کورد و سەرجەم دەنگدەران،لەسەرجەمئەوهاوونیشتیمانیە خاوەن هەڵوێست و ئازایانەی کە پشوویان بەڕۆحی خۆیان نەدا و ڕێگای دووریان بڕی بۆئەوەی بە دەنگەکانیان کوردستانیەتی کەرکوک و خورماتوو جانەقین و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  بسەلمێنن.

کامەران کەریم