لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە رێگای پشتێنەی قەزای کەلار دوای برینداربوونی، شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە رێگای پشتێنەی قەزای کەلار دوای برینداربوونی، شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانیلەدەستدا.
ئاماژە بەوەش دەکات:رووداوەکە بەیانیی رۆژی چوارشەمە روویداوە و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە کە برینداربوو بوو، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
باس لەوەش دەکات: ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: