پاسپۆرتی سلێمانی: ڕۆژانی پشوو دەوام دەکەین
(0) /
زایەڵە - پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند:بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رۆژانی پشووو دەوام دەکات و هاولاتیانیش دەتوانن پاسپۆرتی جۆری A وەربگرنەوە .
لەرێگەی روونکردنەوەیەکەوە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاولاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی( هەینی و شەمە یەک شەمە ) ،واتە
٢٢ تا ٢٤ / ١٢/ ٢٠٢٣ لە سەعات 9ی بەیانی تا 4ئێوارە دەوام دەکەن بۆ ئەوەی هاولاتیان سەردانی بەرێوەبەرایەتی بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.
ئەم هەنگاوەش لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێدانەوەی پاسپۆرتی هاولاتیانە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: