بەحرەین دەبێتە تەنیا بەشداری "مەک لارن"ی فڕمووڵ یەک
(0) /
زایەڵە ـــ بەحرەین دەبێتە تەنیا بەشداری تیپی فڕمووڵ یەکی مەک لارنی بەریتانیا.
بە گێڕانەوە لە ئسکای سپۆرت، کومپانی هوڵدینگ ممتلکات هاوپەیوەند بە سندووقی سەرمایەگوزاری سەربەخۆی بەحرەین، نزیکە لە بەستنی گرێبەست لەگەڵ کۆڕی مەک لارن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەندووقی سەرمایەگوزاری دەوڵەتی بەحرەین کونتڕۆلی تەواوی مەک لارن لە ئەستۆ دەگرێت و لەوانەیە لەم حەوتەیەدا بۆندی نێوانیان ڕابگات. کەوابوو دەوڵەتی بەحرەین کە خاوەنی کومپانی هوڵدینگ ممتلکاتە، دەبێتە تەنیا بەژداری کۆڕی تیپی فڕمووڵ یەک.
لە کۆتاییەکانی ئەم وەرزەی فڕمووڵ یەکدا، مەک لارن بە هۆی بەدەست هێنانی 302 سەرپشکەوە لەسەر پلەی چوارمی ڕیزبەندی جێگر بووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: