بەشێك لە مووچەخۆران دەتوانن 200 مووچە بەیەكەوە بە قەرز وەربگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچەخۆر قەرز کوردستان


Dec 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق رایدەگەیەنێت: رەزامەندی وەرگیراوە بۆ پێدانی 200 مووچە بەیەكەوە بە شێوەی قەرز بۆ فەرمانبەرانی دەستەكەیان، بەڵام بە چەند مەرجێك.

بەپێی نووسراوێكی دەستەی گشتیی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە:   ئەنجومەنی كارگێڕیی بانكی رافیدەین رەزامەند دەربڕیوە بە پێدانی 200 مووچە بە یەكجار بە قەرز بدرێتە فەرمانبەری دەستەكەیان لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە:  نابێت بڕِی قەرزەكە لە 150 ملیۆن دینار زیاتر بێت و بەپێی رێنماییەكان مووچەخۆر دەبێت لە رێگای بانكی رافیدەینەوە مووچە وەربگرێت.

کامەران کەریم