کاردانەوەی سەرۆک کۆماری فەڕنسا لەسەر گۆڕینی شوێنی ڕێوڕەسمی دەسپێکی ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڕەنسا سەرۆک کۆمار ئۆلۆمپیک


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆک کۆماری فەڕنسا لەبارەی گۆڕینی شوێنی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک شوۆڤەی کردووە.

ئێمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕنسا ڕایگەیاند، بەپێی پێویست ئەو وڵاتە ئامادەیە بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی، ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی 2024 لە ڕووباری "سێن"ــەوە، بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. 

مەکرون گوتیشی دژی دادوەری و گۆڕینی بەپەلەی هەموو بەرنامەکانە،بەڵام پشتڕاستیشی کردەوە کە بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی ئەو ڕێوڕەسمە بێگومان چی پێویست بێ دەیکەن.

پێشتریش وەزیری وەرزشی فەڕنسا پاش هێرشی تیرۆریستی لە پاریسدا، پلانی گۆڕینی شوێنی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی بەتەواوی ڕەت کردەوە.

لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسدا بۆ یەکەمجارە کە ڕێوڕەسمی دەسپێکانە لە دەرەوەی یاریگەدا بەڕێوەدەچێت، بڕیار وایە ڕووباری سێن ببێتە میوانداری ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک.

کەژاڵ حەمیدی