لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی ۲٤ کاتژمێر کراوەدەبن
(0) /
زایەڵە - لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن .
سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی پەیوەندیەکانو ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا ، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ،پشکنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر .
وتیشی: داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: