دوایین زانیاری سەبارەت بە وەرگرتنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق نەوتی سپی کەمال محەمەد


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هەموو رێکارەکان بۆ هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە تەواوبوون، کە بەغداد بەڵێنی ناردنی داوە.

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و نوێنەری پارێزگاری دهۆک و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، باس لە خێرا دابەشکردنی ئەو نەوتە کرا، کە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەینرێت و دەڵێت، بڕەکەی کەمە.

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەرکر پارێزگاری سلێمانی دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێک رایگەیاند، حکومەتی عێراقی هەرلیترێک بە 250 دەداتە هاوڵاتیان و ئەرکی گواستنەوەی نەوتەکە لە پاڵاوگەکانەوە دەگرێتە ئەستۆو بەشی پارێزگای سلێمانیش 21 ملێۆن لیترەوهەرکات گەیشت ئێمەش دەست بەدابەشکردنی دەکەین

بەشێکی تری کۆبوونەوەکەش تایبەت بووە بە بابەتی کارەبا، کە کەمال محەمەد وەک وەزیری کارەبای هەرێم باسی لەوە کردووە، بڕیاردراوە تێست بۆ دابەشکردنی کارەبا بە شێوەیەکی یەکسان لەنێوان پارێزگاکاندا بکەن لە وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوودا و کارەبای بەردەوامیش تەنیا بۆ نەخۆشخانە و فڕۆکەخانە و پڕۆژەکانی ئاو و گرتووخانەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان بێت.