هێزی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناوچە جێناكۆكەكان جێگیر دەكرێت

(0) / / عراق / زایەڵە هێزی هاوبەش ناوچەی جێناکۆک


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سەرەتای مانگی سێ دەستبەکار دەبن و لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت، دەشڵێت "چیتر تەعدا لە کورد ناکرێت و زەویەکانیشیان داگیر ناکرێت."

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتووە:" دوو لیوای ھاوبەشی  پێشمەرگە و سوپای عێراق  نزیکەی مانگێکە دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کردووە و بۆ ماوەی سێ مانگ لە مەشق و ڕاھێنان بەردەوام دەبن، دواتریش دەستبەکار دەبن و لەناوچە کوردستانییەکان، لە خانەقین  و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت، بەپێی ڕێککەوتن ئەو شوێنانەیان بۆ دیار کراوە کە بۆشایی ئەمنیان ھەیە، بارەگای سەرەکییان لە کەرکووک لە سەربەشاخ دەبێت کە نزیکە لە سەرگەڕان" .

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی:" ھەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە ھاوکارییەکی باش دەبێت بۆ خەڵکی کورد بۆ ئەوەی کەس نەتوانێ تەعدایان لێ بکات و زەویان داگیر بکات، چونکە لەو دوو لیوایە یەکێکیان ئامر لیوایەکەی کورد دەبێت و جێگریشی عەرەب و لیوای دووەم  ئامر لیوا عەرەب دەبێت و جێگری کورد دەبێت، ئەمە یەکلایی کراوەتەوە و دیاریش کراون، بڕیاریشە سەرەتای مانگی ٣/٢٠٢٤لە ناوچە کوردستانییەکان ھەردوو لیوا دەستبەکاربن."