ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا
(0) /
زایەڵە - به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم مژده‌ی ڕێككه‌وتنی كۆتایی دا له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا ڕایگه‌یاند: دواجار له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنووریه‌كان گه‌یشتینه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ناوه‌خۆ گه‌یشته به‌غدا، له‌سه‌ر پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا و ئه‌مڕۆش ڕێككه‌وتن كرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: