یەحیا رەسوڵ: هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە یەحیا ڕەسول هەولێر کوردستان


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەحیا رەسوڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچوەکانەوە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر چەند سەربازێکی هاوپەیمانانی بریندارکردوە و زیانی بە گەشتی فڕۆکەخانەکەش گەیاندوە.

 یەحیا رەسوڵ باسی لەوەکرد:  ئەو جۆرە تاوانانە کاریگەری خراپی لەسەر بەرژەوەندییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەبێت و بەلێن دەدەن ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستگیر بکەن.

کامەران کەریم