پێشەوا هەورامانی: کێشەکانی هەرێم و بەغداد چارەسەر نەکرێت سەقامگیری لەعێراق نامێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم پێشەوا هەورامانی بەغداد


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم کە پێشتر رایگەیاندبوو حکومەتی هەرێم نەرمی زۆری بەرامبەر بە بەغدا نواندووە، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: مەبەست لێی خزمەت كردن بووە بە سەقامگیری عێراق، وتیشی: ئەو سیاسەتەی ئێستای بەغدا ئەگەر بەرەو چارەسەر نەڕوا بەرانبەر هەرێم، ئەوا دەبێتە هۆی لێدان لە پێكەوەژیان و سەقامگیریش لە عێراق نامێنێت.

ناوبراو لەبارەی كاتی سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسی بودجە و نەوت و غاز ئاشكرای كرد كە لە نێوان شەش تا 10ی مانگی یەكی ساڵی نوێ سەردانەكە ئەنجام دەدرێت.

باسی لەوەشکرد: کێشەی ئێمە و بەغدا تەنیا لە سەر مووچە نییە، دەیان کێشەی دیکەش بوونیان هەیە کە حکومەتی هەرێم دەستبەرداریان نابێت، بەڵام لە ئێستادا کێشەی مووچە کراوەتە یارییەکی سیاسی.

کامەران کەریم