ئێران و عێراق جەخت دەکەنەسەر جێبەجێکردنی خێرا و تەواوەتی ڕێکەوتنی سەربازی، سیاسی و بازرگانی نێوانیان

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق سەربازی سیاسی


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمیتەی سیاسی هاوبەشی  نێوان ئێران عیراق لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوەچوو و جەخت لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکانی نێوان ھەردوولا لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی و بازرگانی کرایەوە.

پێگەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڵاوی کردەوە، لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی  عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران  بۆ کاروباری سیاسی و محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم جێگری وەزیری دەرەوەی عیراق  شەشەمین کۆبونەوەی . شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سیاسی ھاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق بەڕێوەچوو.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە باس لە پەیوەندیەکانی ھەردوو وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی خێرا و تەواوەتی ئەو رێکەوتنە سەربازی وسیاسی و بازرگانیانەی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە و بەردەوامی گفتوگۆکان لەو بارەیەوە.

هەرچی تایبەتە بە دۆسیەی فەڵەستین و ئیسرائیل هەردولا هاوڕایی خۆیان بۆ پشتیوانی کردنی گەلی فەڵەستین دووپاتکردەوە