لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه فه‌رمانبه‌ران له ئاستی باڵاوه پێكهێنرا
(0) /
زایەڵە - لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه فه‌رمانبه‌ران له ئاستی باڵاوه پێكهێنرا.
ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمیی عێراقی هه‌واڵێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌ڕێگای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه بێت كه له زاری جه‌مال كۆچه‌ره‌وه وه‌رگیراوه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سوودانی لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه له ڕاوێژكارانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ژمارەیەك ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
لێژنەكە كار لەسەر دوو دۆسیە دەكات، یەكەمیان پەیوەندی بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە لە دۆسیەی خەرجیی كرداری (نفقات فعلی)یەوە بۆ خەرجیی حاكیمە. دووەمیشیان پەیوەندی بە چارەسەركردنی كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: