بڕی ئاوی گلدراوە لە سەر ئاستی هەر سێ بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێم زیادیکردووە
(0) /
زایەڵە - بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لە سەر ئاستی هەر سێ بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێم بڕی ئاوی گلدراوە زیادیکردووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەهۆی شەپۆلی باران بارینی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەکە لەماوەی 48 کاتژمێردا لە سەر ئاستی هەر سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە: بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە 77سم ئاستی ئاوی بەرزکردووەتەوە، بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە ، 24 سم بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکە: بەنداوی دهۆک 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە،20 سم بەرزبووەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: