ئاماری تەندروستی کەرکوك لە ساڵی ۲٠۲۳

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک تەندروستی کوردستان


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەگوێرەی ئاماری تەندروستی کەرکوك لە ساڵی ۲٠۲۳ دا ۳٤هەزار و ۲۹۳منداڵ لەدایکبوونە و پێشوازی لە ۱ملیۆن و ۷٥٤هەزار سەردانیکەر (مراجع) کراوە.

بەرێوبەری تەندروستی شاری کەرکوك وەکالەت دکتۆر زیاد خەلەف رایگەیاند:  ۳٤۲۹۳ منداڵ لە دایك بوونە و زیاتر لە یەك ملیۆن و ۷٥٤ هەزار سەردانیکەر تۆمارکراوە هەروەها رایگەیاند کە ئەو ۱۷٥٤٦٠۹ نەخۆشە سەردانی نەخۆشخانەکان و بنکەکانی تەندروستیان کردووە بةم شێوازە ٤۳۹هەزار و ۹۸۹ نەخۆش بۆ ئستشاریە و ۱۷هەزار و ۱۳۸ بۆ نورینگەکان و ۸٦۲هەزار و۷٦٤ نەخۆش بۆ بنکەکانی تەندروستی و ۳۳هەزار و ٥۳٦ نەخۆش بۆ بنکە تایبەتیەکان و ٤٠٠هەزار و ٤۲٤ کەس بۆ فریاکەوتن (طەواری) .

وە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانە خەوتوون ۱۳٥هەزار و ٦٤٥ نەخۆش بووە وە ٥٥هەزار و ۳۹٤ نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها ۲۱٠هەزار پشکنینی تیشك (ئەشیعە) ئەنجامدراوە ، بەریوبەری تەندروستی ڕونی کردەوە کە سەنتەری تایبەتی کەرکوك بۆ شێرپەنجە ۱٠۱٦ نەخۆشی تۆمارکردووە لە ساڵی ۲٠۲۳ ئەم ژمارەیە بەراورد بە ۲٠۲۲ کەمی کردووە کە ئەوکات ۱۸۹۳ نەخۆش تۆمارکراوە وە ژمارەی گشتی تۆمارکراوان لە ئێستادا ٤۱٠٦ نەخۆشە .

کامەران کەریم