هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەدوو چالاکیدا چوار  تۆمەتباریان دەستگیرکرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاسایش سلێمانی ڕۆژئاوا


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەچالاکی یەکەمدا، لەدوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆلینەوە، ( سێ )کەس بە تۆمەتی دزیکردن لەمالێکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دەستگیرکران.

لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دوای کۆکردنەوەی زانیاری و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای کەمتر لە ( ١٢ )کاتژمێر لە ڕووداوەکە، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵێک لە شاروچکەی بازیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر چەکێکدا.

هێزەکانمان لەچوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بنبڕکردنی حاڵەتی دزیکردن و تەقەکردن و چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامن، لەپێناو زیاتر بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایش.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٠٥) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

کامەران کەریم