1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / کردستان / زایەڵە چین گەشتیاری کوردستان هەڵەبجە


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆبەرواری ٢٠٢٣/١٢/٢٦ گروپێکی گەشتیاری هۆنکۆنگی وڵاتی چین  بەیاوەری (دڵشادخالد)نوێنەری هەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وعێراقی فیدراڵ سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وبەبازاڕکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازییان لێکرا، سەرەتا سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەیان کردو لە نزیکەوە کارەساتی کیمیابارانی شارەکەیان بینی و دواتر سەردانی چەند شوێنێکی گەشتیارییان کرد.

رونیشیکردەوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەیان گروپی گەشتیاری بیانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووەو بڕیارە لە داهاتوشدا چەندین گروپی گەشتیاری بیانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکەن ،هاتنی ئەم گروپە گەشتیاریانەڕۆڵێیکی باشیان دەبێت لەهێنانی گەشتیاری بیانی وبەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار.

کامەران کەریم